پێنجشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار و نوێنەری پارێزگاکانی دیوانیە و سەلاحەدین کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی بودجەی گشتیی ٢٠٢٧.لە کۆبوونەوەکەدا ستراتیژی بودجە و جێبەجێکردنی بودجەی بەرنامە و ئەنجام تاوتوێ کرایەوە؛ شێوازێک کە خەرجییەکان بەگوێرەی سێکتەر و ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان دابەش دەکات، نەک تەنیا بەگوێرەی وەزارەتەکان.بەپێی پلانەکان، ئەم شێوازە لە قۆناخی یەکەمدا لە دوو وەزارەت و دوو پارێزگا جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەیاسای بودجە بڕیارە لە کۆتایی تشرینی دووەمدا بۆ پەرلەمان بنێردرێت.
وەزیری دارایی عێراق: لە کاتی خۆیدا پڕۆژەیاسای بودجە بۆ حکومەت دەنێرین
جام کوردی - وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.
August 27, 2026