ئەمڕۆ هەینی، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦، بەگوێرەی خشتەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ٣٦ بەنزینخانە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەت بە نرخی ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکەن. بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک ٤٠ لیتر بە کارتی سووتەمەنیی ئەلیکترۆنی، بە ژمارەی ٣ی کاراکراو، تەرخان کراوە و دابەشکردنەکە لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەست پێدەکات.حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ئەم بەنزینە پاڵپشتیکراوەی زیاد کردووە و لە نزیکەی ١٠٠ بەنزینخانەدا لە سەرانسەری هەرێم دابەش دەکرێت؛ بە شێوەیەک کە ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیۆن لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو دابین دەکرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی و دابەزینی نرخی لە بازاڕدا.