سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیارانی ساڵی ٢٠٢٥ لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات و پارەکە لە بانکی TBI بە پێی ژمارەی زنجیرە و خشتەی دیاریکراو وەردەگیرێت.

  • یەکشەممە: هەولێر ١٩٢١ تا ٢٠٨٠
  • دووشەممە: کۆیە ٣٦٠ تا ٥٢٠
  • سێشەممە: هەولێر ٢٠٨١ تا ٢١٨٠، کۆیە ٥٢١ تا ٦٢٦
  • چوارشەممە: هەولێر ٢١٨١ تا ٢٣٨٠
  • پێنجشەممە: هەولێر ٢٣٨١ تا ٢٤٧٩

خاوەن چەکەکە دەبێت بە خۆی ئامادە بێت و بریکارنامەی پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٢٦ لەگەڵ بێت. لە حاڵەتی کۆچی دوایی خاوەن چەکەکەش، پێویستە قەسامەی شەرعی و بریکارنامەی گشتیی وارسەکان پێشکەش بکرێت.