هەینی، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کرد بۆ ئاگاداربوون لە کار و هەوڵەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.زەیدی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کادیرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردەوە کە عێراق لە شەڕێکی سەختدایە دژی گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەکان و حکومەت هیچ پاشەکشەیەک ناکات. هەروەها ڕایگەیاند عێراق لە بوارى ڕێگریکردن لە دزەکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەرەو پێش چووە و داوای دابینکردنی پێداویستییە دارایی و لۆجستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد.سەرۆکوەزیران هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بارودۆخی تووشبووانی ماددە هۆشبەرەکان کردەوە و ئەم شەڕەی بە شەڕی پاراستنی داهاتووی عێراق و نەوەکانی داهاتوو ناوبرد.
زەیدی: عێراق شەڕی دژی گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەکان دەکات
جام کوردی - سەرۆکوەزیرانی عێراق، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی لە شەڕێکی چارەنووسسازدایە دژی گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەکان. گوتیشی: ئێستا لە ریزی پێشەوەی وڵاتانی ناوچەکەین بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتی بە ماددە هۆشبەرەکان.
August 28, 2026