سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ میوانانی بەشداربوو لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی، وتی: ئێمە بە توندی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکەین لە بواری دیپلۆماسیدا، هەروەک چۆن لە بواری سەربازیدا بەرگری دەکەین، بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران دەکەین لە بواری دیپلۆماسی و لەسەر مێزی دانوستان.

ئێمە چل ڕۆژ شەڕمان کرد، سێ مانگ دانوستانمان کرد و ئەنجامەکەی گەیشتن بە بەڵگەنامەیەک کە هەموو جیهان دانیان بەوەدا نا کە بەڵگەنامەی سەرکەوتنی نەتەوەی ئێرانە لە بەرەی دیپلۆماسیدا. زۆرێک لە وەزیرەکانی دەرەوە پێیان وتم ئێوە هەم لە شەڕ و هەم دیپلۆماسیەت بردنەوە. ئەمریکا دوای دوو هەفتە ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد، دوو هەفتە بەرگەی نەگرت و دەستیان کرد بە پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرۆکەکەیان واژۆی کردبوو.

ئێمە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئاگربەستدا ڕازی نابین، ڕێگە نادەین دوژمن بە شێوەیەک ڕەفتار بکات کە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە بکاتە خوو و بۆیە بەرپەرچمان دایەوە. ئێمە سازش لەگەڵ کەس ناکەین سەبارەت بە ئاسایشی خۆمان، هێزی سەربازیمان بە ئاگری گەورەتر وەڵامی هەموو ئاگرێک دەدەنەوە.