دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، لە کاتی پشکنینی ماڵی جێگری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سەڵاحەدین، دەست بەسەر بەڵگەنامەی ٩٥ موڵکدا گیراوە.
لێکۆڵینەوەکان لەبارەی زیادبوونی سەرمایەی تۆمەتبارەکە دەریخستووە، خانووبەرەکان بە ناوی کەسوکار و نزیکەکانیەوە تۆمار کراون بە مەبەستی شاردنەوەی خاوەندارێتیی ڕاستەقینەیان.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کرد، هاوكات دەست بەسەر تۆماری خانووبەرە، ٣١ بەیانی پەنجەمۆرکراوی پڕنەکراوە، کۆمپیوتەر، بڕێک زێڕ و پارە لە ماڵی تۆمەتبارەکەدا گیراوە.
لە هەمان ئۆپەراسیۆندا هاوسەری تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە ٢٧ موڵک بە شێوەیەکی ڕووبڕوکاری و سۆری بە ناویەوە تۆمار کراون.
دەستەی دەستپاکی ڕوونی کردەوە، ئەو ٩٥ موڵکەی کە دەست بەسەر بەڵگەنامە و گرێبەستەکانی کڕینیاندا گیراوە، بەسەر پارێزگاکانی بەغدا، دیالە و سەڵاحەدیندا دابەش بوون و پرۆسەی لێکۆڵینەوەی یاسایی لەم دۆسیەیە بەردەوامە.