لە وتارێکدا، نووسەر و ڕۆژنامەنووس هاودەنگ محمد، بە خەمخۆرییەوە ڕووی گلەیییەکانی ئاڕاستەی کاکە حەمەی حەمەسعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کرد و ئاماژەی بەوە دا" کۆچی هێمن پەردەلادانێکی تاڵە لەسەر کەمتەرخەمییەکی درێژخایەن بەرامبەر ئەوانەی تەمەنیان لە خزمەتی قەڵەمدا داناوە.
هاودەنگ محمد لە نوسینەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دانپێدانانی توانا و ڕێزلێنان لە خاوەن قەڵەمەکان لە کاتی ژیانیاندا بێت، نەک پاش کۆچی دواییان و لە کاتی پرۆتۆکۆڵی پرسەدا.
بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم تراژیدیایانە، ناوبراو داوای دەستبەجێ دروستکردنی سندوقێک بۆ پشتیوانی مادی و تەندروستی نووسەران کرد، تاوەکو یارمەتیدەر بێت لە دۆخە سەختەکاندا و ڕێزلێنانەکان لە بازنەی دەستەگەری و ناسیاوی دەربکرێن.
لە بەرامبەردا، کاکە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بە بڵاوکردنەوەی ڕوونکردنەوەیەک وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە و ئاماژەی بە دروستی و بەپێزی پێشنیارەکە کرد.
لە درێژەی وەڵامەکەدا وەزیر ئاشکرای کرد کە وەزارەتەکەیان دەمێکە پڕۆژەی بونیادنانی ئەو سندوقی پشتیوانی و کۆمەکەیان ئامادە کردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە،
بەڵام سەرەڕای پێداگرییەکانیان، بەداخەوە پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەتکراوەتەوە.