بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیومەرس عەزامی، بەرپرسی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەی دەستی کرماشان، بە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی ئەنجومەنی تۆماری جیهانی بۆ ئەم میحوەرە، وتی: ئەم ئەنجومەنە بە سەرۆکایەتی بریکاری گەشەپێدانی پارێزگار و سکرتێری میراتی فەرهەنگی پارێزگاکە پێکهێنراو و قایمەقام و بەرپرسانی دیکەی شارەکە کە بە درێژایی ڕێگاکە هەڵکەوتوون و چەندین دەزگای دیکەش ئەندامی ئەو ئەنجومەنەن.
ناوبراو زیادی کرد: مەبەست لە پێکهێنانی ئەم ئەنجومەنە خێراترکردنی کۆکردنەوەی دوسییەیەکە کە میحوەری مێژوویی ئەشکانی ــ ساسانی لە پەرستگای ئاناهیتا لە کرماشان تا هەیوانی مەدائین لە عێراقدا، بەدواداچوونی بۆ دەکات.
ئەعزەمی بە ئاماژەدان بە لێکۆڵینەوە و جێبەجێکارییەکانی ساڵانی ڕابردوو وتی: بنکەی نیشتمانی میحوەری ساسانی کرماشان لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە چالاک بووە و لێکۆڵینەوەکان، ڕێوشوێنی نۆژەنکردنەوە، دەستخستنی، هەڵکۆڵینی شوێنەواریی و چالاکییە پێویستەکانی دیکە لەسەر ئەم میحوەرە ئەنجام دراون و هەندێک لە زانیاریەکانی پێویست بۆ تەواوکردنی فایلەکە لەبەردەستدایە.
ناوبراو بڕە پارەی پێویست بۆ درێژەدان بە ڕێکارەکان و تەواوکردنی دوسیەکەی بەلایەنی کەمەوە 1.7 هێمەت ڕاگەیاند و وتی: بە لەبەرچاوگرتنی درێژی میحوەرەکە نزیکەی 500 کیلۆمەتر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە تەحەدای لەگەڵدا دەبێت، بەڵام هەوڵدەدەین فایلەکە لە کەمترین کاتدا تەواو بکەین.
ڕاوێژکاری لەگەڵ عێراق بۆ تۆمارکردنی جیهانی میحوەرەکە
بەرپرسی میراتی فەرهەنگیی کرماشان بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی لایەنی عێراقی لەم دوسیەدا وتی: ڕاوێژکارییەکان لە ئارادایە بۆ ئەوەی عێراق بچێتە پاڵ ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەی دۆسیەکە بە تایبەتی بخرێتە کارنامەی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و یونسکۆوە.
ئەعزەمی بە ئاماژەدان بە پانتایی خاکی ساسانییەکان زیادی کرد: بە سەرنجدان بەوەی کە خاکی ساسانییەکان لە سەردەمی حوکمڕانیاندا بەشێکی بەرچاوی عێراقیشی لەخۆگرتبوو، تۆمارکردنی تەنیا بەشی ئێرانی ئەم میحوەرە دەتوانێت زیان بە پاشخانی مێژوویی ئەم خاکە بگەیەنێت.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە: جگە لە گرنگی مێژوویی و کولتووری، تۆمارکردنی جیهانی میحوەرەکە لە پەرستگای ئەناهیتاوە تا دەگاتە هەیوانی مەدائین دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە لێک نزیککردنەوەی ئێران و عێراقدا.
لە کۆتاییدا بەرپرسی میراتی فەرهەنگی کرماشان هیوای خواست کە بە سەرنجدان بە پێشوازیی بەرپرسانی پارێزگاکان، لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا لە پرۆسەی کۆکردنەوە و پێشخستنی ئەم دۆسیەیەدا ئەنجامێکی قبوڵکراو بەدی بهێنرێت.