بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەی دەستپاکیی عێراق، عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، بەهۆی دەستکەوتنی ناڕەوا بە ٧ ساڵ زیندان سزا درا و دەبێت ٥٣ ملیار دینار بۆ گەنجینەی حکومەت بگەڕێنێتەوە.هەروەها تەڵال زەوبەعی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە هەمان تاوان بە ٧ ساڵ زیندان سزا دراوە و دەبێت ٧٠ ملیار دینار وەک قەرەبوو و سزای دارایی بە دەوڵەت بداتەوە.
حکومەتی عێراق درۆن بۆ چاودێریکردنی زێدەڕۆیی لە بەغدا بەکاردەهێنێت
جام کوردی - حکومەتی عێراق بڕیاری دا پشت بە درۆن ببەسترێت بۆ چاودێریکردنی هەموو ئەو زێدەڕۆیی و پێشێلکارییانەی کە لەسەر زەویوزاری شارەوانی لە بەغدا دەكرێن.
August 30, 2026