وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ی وەک رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دیاری کردووە.پەیمان خەواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندنی قوتابیان پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت و دیاریکردنی ساڵنامەی نوێ هەیە، و تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی دەستپێکی خوێندن دیاری نەکراوە.
سێشەممە مامۆستایان دەستبەکاردەبنەوە و دەستپێکی ساڵی خوێندنیش دیارینەکراوە
جام کوردی - وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رۆژی 1ـی ئەیلوولی وەک کاتی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
August 30, 2026