سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنەکە و کاتی جێبەجێکردنەکە، هەر لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتوو، بە مەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی، لە سبەی چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەرگرتنی مامەڵەی نوێ بۆ دروستکردنی کارتەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنیا ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر مامەڵەکانیان لێ وەرگیراوە، دەتوانن لە بەرواری دیاریکراودا سەردانیان بکەن:

سەردانیکردن تەنیا بۆ وەگرتنەوەی کارتە ئامادەکراوەکان دەبێت.

•پێویستە هاووڵاتییان بەپێی ئەو ماوە و کاتە

•سەردان بکەن کە پێشتر بۆیان دیاری کراوە.