ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا لێکۆڵینەوە لە ٥٧٠٤ چەکداری داعش کراوە کە گوازراونەتەوە بۆ عێراق؛ ٣٤٩٧یان سووری و ٤٧٤یان عێراقی و ئەوانی دیکەش خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتانی جیاوازن.بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لەنێویاندا سەرکردە و چەکداری پلەبەرزی داعش هەن و هەندێکیان لە تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا تێوەگلاون، لەوانە ڕفاندن و فرۆشتنی کچانی ئێزیدی.هەروەها ڕێکاری ڕادەستکردنی ٤٥٧ دەستبەسەرکراوی سووری تەواو کراوە و حەوت هاووڵاتی عێراقیش بەهۆی نەبوونی بەڵگەی یەکلاکەرەوە ئازاد کراون. دەستگیرکراوەکانیش پارێزەر و چاودێریی تەندروستییان بۆ دابین کراوە.
٥٧٠٤ چەکداری داعش گوازراونەتەوە بۆ عێراق
جام کوردی - ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دەڵێت، دادگای کەرخ، لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی هەزاران چەکداری داعش کردووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نەرێنین و چەکداری زۆر مەترسیداریان تێدایە.
September 01, 2026