تاوەکو سێشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، نزیکەی نیوەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئابیان وەرگرتووە و پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەکان لە ٢٦ی ئابەوە دەستی پێکردووە.بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش بکرێت، پاشان مووچەی سەرۆکایەتییەکان و لە قۆناغی دواتردا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە پرۆسەی تەموینەوە.هۆکاری دواکەوتنی مووچەکان کەمیی پارەی بەردەستی وەزارەتی داراییە. بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک مانگ بۆ فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم، زیاتر لە ٨ تریلیۆن دینار پێویستە، و حکومەت پشت بە داهاتی نەوت و داهاتەکانی تر دەبەستێت.