تاوەکو سێشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، نزیکەی نیوەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئابیان وەرگرتووە و پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەکان لە ٢٦ی ئابەوە دەستی پێکردووە.بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش بکرێت، پاشان مووچەی سەرۆکایەتییەکان و لە قۆناغی دواتردا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە پرۆسەی تەموینەوە.هۆکاری دواکەوتنی مووچەکان کەمیی پارەی بەردەستی وەزارەتی داراییە. بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک مانگ بۆ فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم، زیاتر لە ٨ تریلیۆن دینار پێویستە، و حکومەت پشت بە داهاتی نەوت و داهاتەکانی تر دەبەستێت.
نیوەی وەزارەتەکانی عێراق مووچەی ئابیان وەرگرتووە
جام کوردی - نزیکەی نیوەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵ تائێستا مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە. ئەو دواکەوتنە پەیوەندیدارە بەوەی پشت بە داهاتی هەناردەی نەوتی دوو مانگ بەر لە ئێستا دەبەسترێت، کە نزیکەی 1.5 تریلیۆن دینار بووە.
September 01, 2026