فۆکس نیوز ڕۆژی سێشەممە، بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا زیادی کرد: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە "زیاتر وریای بن" لە دوای بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری پەرەسەندنی زیاتر.

فۆکس نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە: باڵیۆزخانە گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەبن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و داخستنی ئاسمانی و پچڕانی گەشتەکان.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی کرد کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانیەکانیانەوە بکەن و بەردەوام چاودێری دۆخی کارەکانی فڕۆکەخانەکان بکەن.

لە هۆشداری ئەمنییەکەدا هاتووە، لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ دەستدرێژییەکانی واشنتۆن، ڕەنگە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات بکرێنە ئامانج، لەوانە ناوەندە دیپلۆماسییەکان، کۆمپانیاکان و شوێنەکانی دیکەی پەیوەست بە هاووڵاتیانی ئەمریکی.