لیژنەی ئامادەکاریی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە پرۆسەی ناونووسین بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە لە ٦ی ئەیلوول دەست پێدەکات و تا ٩ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت. خوازیاران دەتوانن لە کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی تا ١٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ سەردانی شوێنە دیاریکراوەکان بکەن. بۆ تۆمارکردنیش پێویستە کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەگەڵ بڕی ڕسووماتی بەشداریکردن، بەپێی جۆری بەرهەم، ئامادە بکرێت و گرێبەستی بەشداریکردن واژۆ بکرێت. فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ساڵانە بە مەبەستی پیشاندانی بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆماڵییەکان و کاری دەستییەکان بەڕێوەدەچێت.