بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دیناری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاد کراوە و ئەمڕۆ بۆ ٩٥ بەنزینخانە نێردراوە. بە گشتی ٣ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار لیتر بەنزین دابین کراوە و دابەشکردنەکە بەیانی و ئێواران ئەنجام دەدرێت.بەپێی زانیارییەکان، ٤٣ بەنزینخانە لە هەولێر و سۆران، ٣٠ بەنزینخانە لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، و ٢٢ بەنزینخانە لە دهۆک و زاخۆ بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکەن و بۆ هەر بەنزینخانەیەک تانکەرێکی ٣٦ هەزار لیتری نێردراوە.لەگەڵ زیادبوونی بەنزینی پاڵپشتیکراو، خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی کەمبووەتەوە. نرخی بەنزینی بازرگانی لە بۆرسەدا بۆ نۆرماڵ ١٤٠٠ تا ١٥٠٠ دینار، موحەسەن ١٧٠٠ تا ١٨٠٠ دینار و سوپەر ١٨٥٠ تا ٢٠٠٠ دینارە.