ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١٧دا چەند بڕیارێکی بۆ پاڵپشتی بەرهەمی جوتیاران دەرکرد. لە گرنگترین بڕیارەکاندا، هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان تا کۆتایی وەرزی بەرهەمهێنانی خۆماڵی قەدەغە کراوە، بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. بڕیارەکە کاتییە و تا کۆتایی وەرزی بەرهەمهێنانی خۆماڵی بەردەوام دەبێت.