لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکیی «عەلی السالم» لە کووەیت، شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەی ئەو بنکەیە تێکشکێندرا.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە لەم هێرشانەدا شوێنی نیشتەجێبوون و جێگیربوونی فەرماندەی ئەمریکیی ئەو بنکە گرنگە بە سەرکەوتوویی کراوەتە ئامانج.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێک بووە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەتر دژی بنکەی عەلی السالم و نیشانەی ئەوەیە کە سوپای پاسداران چاودێری و زانیاریی تەواوی لەسەر جووڵەی ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا هەیە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو فەرماندە ئەمریکییە بڵاو نەکراوەتەوە.