محەممەد ڕەزا فاروقی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی ئێران، سەبارەت بە ئیدیعای ئەمریکا بۆ گەمارۆی ئابووری ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی جوگرافیای وڵات و پێگەی تایبەتی ئێران لە ناوچەکەدا، ناتوانرێت ئەو وڵاتە بە تەواوی بخرێتە ژێر گەمارۆی بازرگانییەوە. لە لایەکی دیکەوە زۆرێک لە وڵاتانی دراوسێ لە بوارە جیاجیاکاندا پێویستیان بە تواناکانی ئێران هەیە و ئەمەش بنەمای بەردەوامیی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان دابین دەکات.

ئاماژه ی به وه شدا: جگه له توانایەکانی بەردەست له بازرگانی ناوچەکەدا، پلانیش بۆ لابردنی بەربەستەکانی بازرگانی ناوخۆ به مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو گرفتانەی هەیه له ڕێبازی بازرگانان و چالاکانی ئابوریدا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی گومرگی ژووری بازرگانی ئێران بە ئاماژە بە بارودۆخی بازرگانی دەرەکی وڵات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبازی جۆراوجۆر لە بواری بازرگانی دەرەکیدا پەیڕەو دەکرێت و ئامانجیش ئەوەیە کە ڕەوتی بازرگانی وڵات تەنانەت لە ژێر بارودۆخی زیادبوونی گوشارەکانی گەمارۆکاندا نەوەستێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەندامێتی ئێران لە ڕێککەوتنە بازرگانییەکان وتی: ڕێککەوتنەکانی وەک یەکیەتیی ئابووریی ئوراسیا و ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای توانای گرینگن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی وڵات و ئەم ڕێککەوتنانە جێبەجێ دەکرێن و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

فاروقی جەختی لەوە کردەوە: کۆمەڵەی ئەم توانایانە نیشان دەدات کە بازرگانی دەرەکی ئێران سەرەڕای سنووردارکردن و گوشارە دەرەکییەکان بەربەست ناگیرێت و بە کەڵک وەرگرتن لە توانای دراوسێکان و ڕێککەوتنە ناوچەییەکان و چاکسازی لە بەربەستە ناوخۆییەکان دەتوانرێت ڕێڕەوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵات درێژە پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: "رێککەوتنە دراوییە دوولایەنەکان و ناوچەییەکان و ڕێککەوتنە داراییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە نەرمکردنی بازرگانی دەرەکی و پەرەپێدانی هەناردەکردنی غەیرە نەوتی وڵات لەڕێگەی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دراوە نێوەندگرەکان و ئاسانکاریکردنی ڕۆیشتنی نەختینەیی".