فەهمی بورهان، ئەمڕۆ ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی خورماتوو، کێشەکانی ناوچەکە لە بواری زەویوزار، پەروەردە، خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان تاوتوێ کراون.ئەو گوتی کێشەکانی دانیشتووانی کورد بەردەوام دەگەیەنرێنە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زمانی کوردی و پەروەردەش گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردە دەکرێت. هەروەها ئاماژەی بە یاسای ساڵی ٢٠٢٥ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزار کرد.بورهان نیگەرانیی خۆی لە کەمبوونەوەی فەرمانبەرانی کورد لە خورماتوو دەربڕی و گوتی ژمارەی فەرمانبەرانی کورد زۆر کەمە، بەراورد بە پێکهاتەکانی دیکە کە ژمارەیان بە ٨٠٠ تا ١٠٠٠ کەس دەگات.