بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سنووری تیلەکۆ دوای بوومەلەرزەکەی 7.3 پلەیی لە ساڵی 2017، داخرا و کردنەوەی ئەو سنوورە بووبووە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵک و بەرپرسانی ناوچەکە لە ساڵانی ڕابردوودا.
ئەم سنوورە کە لە ساڵی 1997 لە چوارچێوەی دامەزراندنی بازاڕە سنوورییەکان لە پارێزگای کرماشان لە لایەن حکوومەتەوە پەسەند کرا، ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ سووڕی ئاڵوگۆڕەکان.
مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، جەختی لە توانای بازاڕە سنوورییەکان کردەوە و ئاوەدانی ئەو ناوەندانەی لە پەرەپێدانی بازرگانی، هەلی کار و بژێوی دانیشتوانی سنوورەکاندا بە کاریگەر زانی.
کرماشان زیاتر لە 371 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراقدا هەیە و نزیکەی لەسەدا 40ی هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی ئەم پارێزگایەوە ئەنجام دەدرێت.
تیلەکۆ دەکەوێته تەنیشت ناوچەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پەیوەندییه مێژوویی و خێزانییەکانی خەڵک له هەر دوودیوی سنوورەکە وەک پۆتانسێل بۆ ئەم دەڕوازەیە بۆ پەرەێدانی مامەڵە بازرگانیەکان، نێوی لێ براوە.
لە لایەکی دیکەوە جێبەجێکردنی یاسای ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی بازرگانی سنووری لە سەر پولزەهاب دەتوانێت دەرفەتێک بۆ دانیشتوانی سنوورەکان بڕەخسێنێت کە زیاتر لە چالاکییە ئابوورییەکانی ئەم بازاڕە سوودمەند بن.
بە گوتەی قایمەقامی سەر پولزەهاب، 12 هەزار سەرپەرشتی بنەماڵەکان کە بێکارن کە ژمارەی دانیشتووانی 45 هەزار کەسە لە شارەکەدا کە یەکسانە بە 50%ی دانیشتوانی سنوورەکان، ئەم یاسایە، دەیانگرێتەوە.
هەروەها لە کەرتی ژێرخانی گومرگیش هەنگاو بۆ کاراکردنی بازاڕەکە نراوە.
ڕەزا نیکڕەوش، سەرپەرشتیاری گومرگی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان، دروستکردنی پێنج پۆستی ڕێکخراوەیی بۆ یەکەی گومرگی تیلەکۆ و جێگیرکردنی سێرڤەر، یو پی ئێس، ئامێری ئەلیکترۆنی و فایرۆڤالی ئەمنی ڕاگەیاند.
بە وتەی ناوبراو، ژێرخانی دروستکراو، ڕێگە بە بەستنەوەی بازاڕەکە دەدات بە سیستەمی گومرگی گشتگیرەوە و بە بەدەستهێنانی ڕێکاری یەکلاکەرەوەی هاوردەکردن و ترانزێتی ناوخۆیی بۆ شوێنی مەبەست، گومرگی تیلەکۆ ئامادەیە بۆ وەرگرتنی کاڵا و ئاسانکاری بۆ بازرگانیکردن لەسەر ئەم ڕێگایە.
فەتحوڵڵا حوسێنی، نوێنەری خەڵکی سەرپولزەهاب، قەسر شیرین و گیلان غەرب لە پەرلەمان، هەروەها جەختی لە بەهێزکردنی مامەڵەکان لەگەڵ عێراق و کەڵک وەرگرتن لە توانا سنوورییەکان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و باشترکردنی بژێوی خەڵکی ناوچەکە کردووەتەوە.
لە بواری بەرهەمهێناندا، بە لەبەرچاوگرتنی پەرەپێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە، کاراکردنی تیلەکۆ دەتوانێت تواناکانی بەرهەمهێنانی سەر پولزەهاب بە بازاڕی عێراقەوە ببەستێتەوە ئەگەر ئاڵوگۆڕی بەردەوام دروستببێت.
سنووری تیلەکۆ لەگەڵ پەرویزخان، خوسرەوی، سۆمار، شێخ سڵە و شۆشمی، یەکێکە لە توانا سنوورییەکانی کرماشان بۆ بازرگانی لەگەڵ عێراق و کاراکردنیشی دەتوانێت توانای نوێ بۆ تۆڕی سنووری پارێزگاکە زیاد بکات.
ئێستا لەگەڵ گەڕانەوەی تیلەکۆ بۆ سووڕی چالاکییەکان، بەردەوامی بازرگانی، تەواوکردنی ژێرخانی ئابووری، هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی و جێبەجێکردنی کاریگەرانەی یاسای بازرگانییە سنوورییەکان هۆکاری دیاریکەر دەبن بۆ گۆڕینی ئەم کردنەوەیە بۆ بازرگانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار و داهات بۆ دانیشتوانی سنوورەکان.
ژمارەی دانیشتووانی شاری سەر پولزەهاب زیاتر لە 90 هەزار کەسە و سنووری زیاتر لە 48 کیلۆمەتری لەگەڵ عێراقدا هەیە.