بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ئاگاداری داوە لە نامەیەکی درێژ بە زمانی عەرەبی کە بۆ هەندێک هاووڵاتی نێردراوە و داوای پارەدان بۆ سزای سەرپێچی هاتووچۆ دەکات. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە ئەم شێوازەی نامە ناردنە هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزراوەکانی هاتووچۆی هەرێمەوە نییە و گومان دەکرێت هەوڵێک بێت بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتیان.بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە هاووڵاتیان کردووە وەڵامی ئەو جۆرە نامانە نەدەنەوە و هیچ پارەیەک بە ناوی سزای هاتووچۆ بۆ سەرچاوە نادیارەکان نەنێرن. بۆ دڵنیابوون لە سزاکانی سەرپێچی، دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی KRD Pass یان ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ زانیارییەکان وەربگرن.
هاتووچۆی هەرێمی كوردستان شۆفێران لەبارەی سزای هاتووچۆ ئاگادار دەکاتەوە
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم، لەبارەی ناردنی نامەیەکی ساختە بۆ شۆفێران ڕوونکردنەوە دەدات و دەلێت، ئەو نامەیەی بە زمانی عەرەبی لە واتسئەپ پێتان دەگات لەبارەی سزای سەرپێچی هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
September 03, 2026