بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ئاگاداری داوە لە نامەیەکی درێژ بە زمانی عەرەبی کە بۆ هەندێک هاووڵاتی نێردراوە و داوای پارەدان بۆ سزای سەرپێچی هاتووچۆ دەکات. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە ئەم شێوازەی نامە ناردنە هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزراوەکانی هاتووچۆی هەرێمەوە نییە و گومان دەکرێت هەوڵێک بێت بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتیان.بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە هاووڵاتیان کردووە وەڵامی ئەو جۆرە نامانە نەدەنەوە و هیچ پارەیەک بە ناوی سزای هاتووچۆ بۆ سەرچاوە نادیارەکان نەنێرن. بۆ دڵنیابوون لە سزاکانی سەرپێچی، دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی KRD Pass یان ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ زانیارییەکان وەربگرن.