لیژنەی بەدواداچوونی پرسی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی پێشنیازی نووسراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین. سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەکە، ڕایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو راپۆرتی کۆتایی لیژنەکە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەنێردرێت.بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هەردوو وەزارەت کۆبووەتەوە و داوای پێشنیاز و داواکارییەکانیان بە نووسراو کردووە، بەڵام تاکو ئێستا وەڵامی هیچ لایەنێک نەگەیشتووە. ئەم لیژنەیە بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، بە مەبەستی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراوی حکومی.
پەرلەمانی عێراق لە بارەی بەنزینی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و بەغدایە
جام کوردی - لیژنەی بەدواداچوون بۆ پرسی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق، چاوەڕێی پێشنیازی فەرمیی هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین.
September 03, 2026