لیژنەی بەدواداچوونی پرسی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی پێشنیازی نووسراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین. سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەکە، ڕایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو راپۆرتی کۆتایی لیژنەکە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەنێردرێت.بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هەردوو وەزارەت کۆبووەتەوە و داوای پێشنیاز و داواکارییەکانیان بە نووسراو کردووە، بەڵام تاکو ئێستا وەڵامی هیچ لایەنێک نەگەیشتووە. ئەم لیژنەیە بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، بە مەبەستی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراوی حکومی.