​مەراسیمی کردنەوەی ڤێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی کۆچەر حەمەحەسەن سەرۆکی شارەوانی و د. ڕەزا محەمەد قائیمقامی قەزای سەیدسادق، بەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، مامۆستایانی ئایینی و کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بەڕێوەچوو.

​پەیامنێری جام کوردی ئاماژەی بەوە کرد کە لە پەراوێزی چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەمدا، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی سەیدسادقەوە سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەخشرایە هەردوو ئەندازیاری دروستکەری بەشی خێزانی لە سەرچاوەی ئاوی شارەکە، لەگەڵ بەشێک لە گەنجە خۆبەخش و دڵسۆزەکانی قەزاکە کە ڕۆڵیان لە ڕێکخستنی چالاکییەکەدا هەبووە.

​بڕیارە ئەم ڤێستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت و دەرگای کراوە دەبێت بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و دانیشتووانی شارۆچکەکە و گوند و ناوچەکانی دەوروبەری سەیدسادق.