​شێخ دارا شێخ فەرەج ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران دراوسێیەکی هەزار ساڵەی ناوچەکەیە و لە ڕابردوودا بە کردەوە سەلماندوویەتی کە دۆستێکی نزیک و چاکە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. ناوبراو ڕووداوەکانی ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩١ی وەک بەڵگەیەکی مێژوویی هێنایەوە کە تێیدا ئێران وەک پەناگەیەک دەرگای ماڵی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان کردەوە.

لە بەرامبەردا، شێخ دارا ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی زلهێز و خۆسەپێن گرت و ڕایگەیاند" کورد هەرگیز سوودی لەوان نەبینیوە. ناوبراو هێمای بۆ ئەوە کرد کە لە ساڵی ١٩١٨دا بەریتانیای داگیرکەر هاتە سلێمانی و غەدرێکی گەورەی لە دەوڵەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر کرد، کاتێک دەربەدەریان کرد بۆ هیندستان و دواتریش بۆ بەغدا و نانەکەلی، بەوەش ڕێگرییان کرد لەوەی خەڵکی کوردستان بگەنە مافی ڕەوای خۆیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا لەگەڵ پەیامنێری جام کوردی، ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد و وتی: «ئەمریکا لە کاتی تەنگانەدا ڕۆژئاوای کوردستانی بەجێهێشت، کە ئەمەش دەرسێکە و دەیسەلمێنێت ئەمریکا هیچ کاتێک جێگای متمانە نەبووە و نییە.»

لە کۆتاییدا شێخ دارا شێخ فەرەج دووپاتی کردەوە کە

 بە بڕوای ئەو، کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین بژاردەیە 

کە دەکرێت هەرێمی کوردستان و عێراق هەمەئاهەنگی و

پەیوەندییەکانیان لەگەڵیدا پەرە پێبدەن.