مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق، ڕایگەیاندووە نرخی ئینتەرنێت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت بە ڕێژەی ٤٠٪ کەم دەکرێتەوە، بەبێ کەمکردنەوەی خێرایی هێڵەکان. هەروەها بڕیار دراوە خێرایی ئینتەرنێتی تاوەرەکان بۆ ئەو هاووڵاتییانەی FTTHـیان پێنەگەیشتووە، بە ڕێژەی ٤٠٪ زیاد بکرێت، بەبێ زیادکردنی نرخ.بەپێی بڕیارەکە، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت تەنها دوو جۆر پاکێج بۆ بەکارهێنەرانی تاوەرەکان و چوار جۆر پاکێج بۆ بەکارهێنەرانی FTTH دابین دەکەن. بڕیارە ئەم ڕێکارانە دووشەممەی ٧ی ئەیلوول لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بە فەرمی پەسەند بکرێن.
وەزیری گەیاندنی عێراق: نرخی ئینتەرنێتی فەرمانگەکان دادەبەزێ و خێرایی بۆ هاووڵاتییان زیاد دەکرێ
جام کوردی - وەزیری گەیاندنی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بۆ رێکخستنەوەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دەرکرد؛ نرخی ئینتەرنێتی فەرمانگە حکومییەکان 40% کەمدەکرێتەوە و بۆ ئەو هاووڵاتییانەشی ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH) بەکاردەهێنن، خێراییەکەی بە هەمان رێژە زیاد دەکرێت.
September 04, 2026