وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووە مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانی، لەگەڵ محەمەد نیدال شەعار، وەزیری ئابووری و پیشەسازیی سووریا، بۆ پەرەپێدانی هاریکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبووەتەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانکردنی هەناردەی عێراق بۆ بازاڕی سووریا، بە تایبەتی چیمەنتۆ و قیر، کراوە. هەروەها هەردوو لایەن جەختیان لە لابردنی بەربەستەکانی بەردەم بازرگانی و کردنەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ کەرتی تایبەت کردووەتەوە.
عێراق و سووریا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان فراوان دەکەن
جام کوردی - عێراق و سووریا، رێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانکردنی هەناردەی عێراق بۆ بازاڕەکانی سووریایان تاوتوێکرد.
September 04, 2026