هەڵبژاردەی فوتساڵی نیشتمانی ئێران پێش بەشداریکردن لە یارییەکانی ئاسیا کە ڕیاز میوانداری دەکات، دوو فیفادەی ئەنجام دەدات و بڕیارە چەند یارییەک وەکوو مەشق و ڕاهێنان ئەنجام بدات.

بەم پێیە و لەسەر داوای ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران، یارییە دۆستانەکان بۆ مانگی ڕەزبەر و گەڵاڕێزان لە لیژنەی فوتساڵدا پلانی بۆ دانراوە و دانوستانیش بۆ ئەنجامدانی یاری لەگەڵ هەڵبژاردەکانی عێراق و ڕووسیا ئەنجامدراوە. باس لەوە دەکرێت کە ئەم دانوستانانە ئەرێنی بوون، هەر بۆیەش دوو یاری لەگەڵ عێراق لە پاڵەوانێتی فیفادەی لە مانگی ڕەزبەر و دوو یاریش لەگەڵ ڕووسیادا لە مانگی گەڵاڕێزان بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردەی نیشتمانی فوتساڵی ئێران لە یارییەکانی ئاسیای 2026دا لە 20 تا 30ی سەرماوەز بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ژاپۆن، تایلەند، ئۆزبەکستان، ئەفغانستان، عێراق، ئەندەنوسیا، سعودیە، کازاخستان، ڤێتنام، قیرغیزستان، کوەیت بەشداری دەکات. بەپێی خشتەی ستافی ڕاهێنەرایەتی، کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دوای یەک ڕۆژ لە هەفتەی 13ی خولی نایابی فوتساڵ (6ی سەرماوەز) دەستپێدەکات. هەروەها هەڵبژاردەی نیشتمانی فوتساڵ قۆناغی پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی فوتساڵی ئەی ئێف سی 2028ی هەیە کە بڕیارە ساڵی داهاتوو (1406) ئەنجام بدرێت.