بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی لە سەردانێکیدا بۆ جێبەجێکردنی ئەم هێڵە شەمەندەفەرە ڕایگەیاندووە: "یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێران و عێراقدا واژۆ کراوە بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی هێڵی ئاسنین لە خاکی عێراقەوە، کە ڕەنگە پرۆسەی بەستنەوەی هەردوو وڵات بە بەغداوە لە ڕێگەی هێڵی ئاسنی خێراتر بکات".
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەرکی بارهەڵگری و گەشتیاری ئەم ڕێگایە وتی: نزیکەی لەسەدا 60ی زیارەتکارانی ئەربەعین لە جوگرافیای پارێزگای کرماشان و هەتا تەوەری ڕۆژاوای ئیسلام ئاباد ڕێڕەوێکی هاوبەشیان هەیە و دەستپێکردنی ئەم تۆڕە لە هێڵی ئاسنی دەتوانێت جووڵەی ملیۆنان زیارەتکار بەرەو سنووری خوسرەوی و مەزارگە پیرۆزەکان ئاسانتر و نەرم تر بکاتەە.
پارێزگاری کرماشان هەروەها ئاماژەی بە پێگەی ئەو پارێزگایە لە بازرگانی لەگەڵ عێراقدا کرد و دەشڵێت: کرماشان نزیکەی لەسەدا 40ی هەناردەی زەوینی ئێران بۆ عێراق پێکدەهێنێت و پەیوەندی هێڵی شەمەندەفەڕ بۆ خوسرەوی و بەغدا دەتوانێت ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بەهێزتر بکات و هەناردەکردن بۆ عێراق بەرز بکاتەوە بە کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە.
حەبیبی، دوایین دۆخی پڕۆژەکەی ڕوون کردەوە و وتی: ئۆپەراسیۆنە جێبەجێکارییەکان بەبێ پچڕان بەردەوامن، هەروەها بارەگای بیناسازی خاتەمو ئەلئەنبیە (د.خ) بەدواداچوون بۆ ژێرخان، بیناسازی هەڵکەندنی تونێل، و کارەکانی قیرتاوکردن دەکات لەسەر سێ بەرەی کار، بە بەکارهێنانی زیاتر لە 400 کارمەندی جێبەجێکار و زیاتر لە 100 پارچە ئامێری قورس.
بە وتەی ناوبراو ژێرخانی ڕێگای کرماشان بۆ ئیسلام ئابادی غەرب گەیشتووەتە 85 لەسەد و تا ئێستا نزیکەی 8 کیلۆمەتر هێڵی ئاسنی دانراوە.
پارێزگاری کرماشان جەختی کردەوە: پڕۆژەکە لە ڕووی تەکنیکی، ئەندازیاری و توانای جێبەجێکردنەوە ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگێکی جیددی نابێتەوە و تەحەدای سەرەکیش دابین کردنی سەرچاوەی دارایی ڕێکوپێک و لە کاتی خۆیدا. لە سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی سەرۆککۆمار بۆ کرماشان، نزیکەی 6 هەزار ملیار تمەن کە بەرامبەر بە 6 هێمەت، بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کرا.
حەبیبی وتیشی: بەدواداچوون بۆ دەستەبەرکردنی پارەی پێویست لە ڕێگەی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجە و نووسینگەی بریکاری سەرۆککۆمارەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم هێڵی ئاسنی سەرەکییە لە کەمترین کاتدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.