بەپێی زانیارییەکان، سبەی زۆربەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پیشەسازی، تەندروستی، کارەبا، ڕۆشنبیری، خوێندنی باڵا، دارایی و پەروەردە کە مووچەی مانگی ٨یان وەرنەگرتووە، مووچەکانیان خەرج دەکرێت. دابەشکردنی مووچەکان ئەم مانگەش وەک دوو مانگی ڕابردوو لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت، نەک وەزارەتەکان.هەروەها چاوەڕوان دەکرێت سبەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و چەند وەزارەتێکی دیکەش خەرج بکرێت. بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە شایستەی دارایی هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی خەرج دەکرێت.سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هێشتا وادەی ناردنی پارەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەگەر دابەشکردنی مووچەی عێراق ئەم هەفتەیە تەواو بێت، چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم دەست پێ بکات.
دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی هەشت؛ ئەم هەفتەیە مووچەی کوردستان خەرج دەکرێت؟
جام کوردی - بڕیارە سبەی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە، پرۆسەکە بەتەواوی وەستاوە و هیچ بڕە پارەیەک لە بانکەکانی ڕافیدەین، ڕەشید و تی بی ئای بۆ هەژماری مووچەخۆران نەنێردراوە.
2 کاتژمێر لەمەوبەر