ڕۆژی هەینی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی لە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی دەربڕی و داوای کرد خودای گەورە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.