لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قەیرانی سووتەمەنی بەغدا و زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی نۆرەی درێژ لە وێستگەکانی بەنزین و کەمبوونەوەی جووڵەی هاتووچۆ لە نێوان شارەکان.باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاندووە بارێکی نوێی بەنزین بەمزووانە دەگاتە عێراق و چاوەڕوان دەکرێت دۆخی بازاڕ سەقامگیر بکاتەوە. ئەو گوتی تێکڕای بەکارهێنانی ڕۆژانەی بەنزین ٣٣ ملیۆن لیترە، بەڵام لە کاتی دڵەڕاوکێدا ئەم ڕێژەیە بۆ ٣٨ ملیۆن لیتر بەرز دەبێتەوە.وەزیری نەوت هەروەها ئاماژەی بە گەشەی کەرتی وزە کرد و گوتی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاوی عێراق ئێستا لە ٣ ملیۆن بەرمیل تێپەڕیوە و کار بۆ زیادکردنی داهاتی گشتی و بەهێزکردنی ئابووری بەردەوامە.
وەزیری نەوتی عێراق: بەمزووانە بڕی زیادەی بەنزین دەگات
جام کوردی - نزیکەی هەفتەیەکە قەیرانێکی سەختی نەبوونی بەنزین لە شارەکانی عێراق سەریهەڵداوە، ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی هاتووچۆی نێوان شارەکانی پەکسخت و هیچ جۆرێکی بەنزین دەستناکەوێت، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا بارێک بەنزین بەڕێوەیە و بەمزووانە دەگاتە عێراق و قەیرانەکە چارەسەر دەبێت.
2 کاتژمێر لەمەوبەر