بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیومەرس ئەعزەمی، بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستی کرماشان لە کۆبوونەوەی هەماهەنگیی ئەم چالاکییەدا وتی: ئەم پێشانگایە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ناساندنی توانا هونەریەکانی وڵات و پیشاندانی توانای پیشە دەستییەکانی کرماشان.
ناوبراو بە ئاماژە بە تواناکانی پارێزگا لەم بوارەدا، زیادی کرد: زیاتر لە 25 هەزار هونەرمەندی پیشەی دەستی لە کرماشان لە 75 بواردا چالاکن.
ئەعزەمی هیوای خواست کە ئەنجامدانی ئەم پێشانگایە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی بازاڕ بۆ فرۆشتنی بەرهەمی هونەرمەندان، بنەمایەک بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و باشترکردنی کوالیتی کاری دەستی لەسەر ئاستی نیشتمانی دابین بکات.