بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوجەتوڵڵا چاوشی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەرویزخان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئاب، 677 هەزار و 145 تەن کەلوپەل بە بەهای 563 ملیۆن دۆلار لە سەرچاوەی ئەم گومرگەوە ترانزێت کراوە.مازۆت، نافتا، ڕۆنی پیشەسازی، قیر و پاشماوەی کارتۆن کاڵا سەرەکییەکانی ترانزێت پێکدەهێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: لە هەمان ماوەدا 37 هەزار و 553 تەن کاڵا بە بەهای 164 هەزار دۆلار له شوێنی مەبەستی گومرگی پەڕویزخانەوه ترانزێت کراوه و تێکڕای هاتوچۆی ڕۆژانەی ترانزێت له ڕێگە ئەم سنوورەوە 254 بارهەڵگر بووه.
چاوشی لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەناردەکردنی کاڵا بە بەهای 210 ملیۆن و 854 هەزار دۆلار بە کێشی 685 هەزار و 187 تەن لە گومرگی پەروێزخانەوە ڕایگەیاند و وتی: تێکڕای هاتووچۆی ڕۆژانەی بارهەڵگرەکانی هەناردەکردن لەم ماوەیەدا 340 بارهەڵگر بووە، هەروەها پەرویز خان زۆرترین هاتوچۆی لەنێو سنوورەکانی پارێزگای کرماشاندا هەبووە لەڕووی هاتوچۆی بارهەڵگری هەناردەکردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەرویزخان بە ئاماژە بە هاوردەکردنی کەلوپەل لە سنووری تیلەکۆوە لە ڕێگەی ئەم گومرگەوە ڕایگەیاند: لەم ماوەیەدا نزیکەی 8 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار هاتوونەتە ناو وڵاتەوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ کرد و وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئاب، حاڵەتەکانی قاچاخی کاڵا لە گومرگی پەرویزخان بووەتە هۆی غەرامەکردنی زیاتر لە 103 ملیار و 591 ملیۆن ڕیاڵ بۆ سەرپێچیکاران.
چاوشی بەهای ئەو کاڵایانەی لەم حاڵەتانەدا دۆزراونەتەوە بە زیاتر لە 379 ملیار ڕیاڵ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد: سووتەمەنی و خواردنەوە کحولیەکان و ئاسن زۆرینەی ئەو کاڵایانە پێکدەهێنن کە دۆزراونەتەوە.
گومرگی پەرویزخان لە شاری قەسر شیرین ناوەندێکی گرنگی بازرگانی نێوان ئێران و عێراقە. جگە لە ئاسانکاری بۆ چالاکیی بازرگانان و چالاکانی ئابووری، بەرپرسیارە لە چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن و هاوردەکردن و باری ترانزێت و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ و سەرپێچی گومرگی.