عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ژمارەیەک لە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق پەیامی سەرەخۆشییان بۆ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی نارد.عەلی زەیدی، عەممار حەکیم، محەممەد شیاع سوودانی، ئەیاد عەلاوی، ئوسامە نوجەیفی، ئیبراهیم بەحرولعلووم و چەند بەرپرسیار و لایەنی سیاسیی دیکە، لە پەیامەکانیاندا هاوخەمیی خۆیان دەربڕیوە و داوای سەبوورییان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کردووە. هاوپەیمانییەکانی عەزم و سیادەش بە ڕاگەیێنراوی جیاواز سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی کردووە.
سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
جام کوردی - سەرکردە و لایەنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق بە پەیامی جیاواز هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەن و سەرەخۆشیی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی ڕادەگەیێنن.
55 خولەک لەمەوبەر