ئەمڕۆ یەکشەممە، هەزاران دەرچووی پەیمانگاکانی نەوت لەبەردەم وەزارەتی نەوت لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن لە کەرتی نەوتدا کرد. هاوکات، کڕیار و خاوەنپشکانی بانکی تەیفیش بەرامبەر ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی بانک و پەککەوتنی کارتەکانیان ناڕەزایی دەربڕی.دەرچووان دەڵێن بە بڕوانامەی پسپۆڕی و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەرفەتی کارن، لەلایەکی دیکەوە خۆپیشاندەرانی بانکی تەیف داوای کردنەوەی هەژمارەکانیان و دیاریکردنی کاتێکی ڕوون بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان دەکەن.بانکی ناوەندیی عێراق پێشتر ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی تەیفی بۆ ١٨ مانگ سڕ کردووە و نوێنەرێکی بۆ بەڕێوەبردنی بانکەکە داناوە. بانکی ناوەندی دەڵێت ئەم ڕێکارە بە مانای مایەپووچبوونی بانکەکە نییە، بەڵکو هەنگاوێکی چاودێرییە بۆ پاراستنی ماف و پارەی بریکاران.
ئەمڕۆ لە بەغدا دوو خۆپیشاندانی جیاواز بەڕێوەچوو
جام کوردی - لە بەغدا دوو خۆپیشاندانی جیاواز بەڕێوەچوو؛ دەرچووانی پەیمانگاکانی نەوت داوای دامەزراندن دەکەن و کڕیارانی بانکی تەیفیش ناڕەزایەتی بەرامبەر سڕکردنی هەژمارەکانیان دەردەبڕن.
September 06, 2026