قەیرانی کەمبوونەوەی بەنزین لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ چەندین ڕۆژە بەردەوامە و بووەتە هۆی داخستنی هەندێک بەنزینخانە و دروستبوونی ڕیزی درێژ و قەرەباڵغیی هاتووچۆ.لەگەڵ کەمبوونەوەی بەنزین، دابینکردنی گازوایل بۆ ئۆتۆمبێلە گەورە و بارهەڵگرەکانیش کەم بووەتەوە. باسم خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، دەڵێت کەمبوونەوەکە کاتییە و وەزارەتەکە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی، هەروەها بەنزینی هاوردەکراو بەمزووانە دەگاتە عێراق بۆ پڕکردنەوەی کەمییەکە.بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوت، بەکارهێنانی بەنزین لە دۆخی ئاساییدا ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن لیترە، بەڵام لە کاتی زۆربوونی خواستدا دەگاتە نزیکەی ٣٨ ملیۆن لیتر.