سەردانەکە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاوخەمی و سەرەخۆشی بوو بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزیانەوە،
هاوکات وەک دەربڕینی ڕێز و پێزانینێک بوو بەرامبەر بە خزمەتە بەردەوام و پڕبایەخەکانی مامۆستا لەتیف هەڵمەت لە بواری کلتوور و ئەدەبی کوردیدا.
لە میانی ئەو دیدارە گەرم و مرۆییەدا، بەشداربووان وێڕای بەسەربردنی کاتێک لەگەڵ ئەو کەسایەتییە ڕۆشنبیرە خۆشەویستەدا، لە دڵەوە هیوای تەندروستی، ئارامی و ڕۆژانی گەشیان بۆ خواست.