ساڵانێکە لە پۆست و پلەیەکداین کە بڕیار دەدەین، ڕێگا دروست دەکەین و بۆ کەسانی تر ئەرک و بەرپرسیارێتی دەستنیشان دەکەین. بەڵام ڕەنگە کەمتر لە خۆمان پرسیبێت کە: من لە ڕاستیدا بۆ کێ بەڕێوەبەرم؟

بەڕێوەبردنی ڕاستەقینە، تەنها ڕێکخستنی کارەکان نیە؛ بەڕێوەبردنی ڕاستەقینە واتە: بینینی مرۆڤ لە پشت هەر فایل ها، بیستنی دەنگی لە پشت هەر ڕاپۆرتێکەوە و تێگەیشتن لە پێویستییەکان لە پشت هەر داواکاریەکەوە.

کارمەندی ماندوو، هاوکارێکی دڵشکستە، یان خەڵکی دڵگران کە سەردانی بەرێوبەرایەتی دەکات، هەموویان چاویان لە ئێمەیە. نەک بۆ فەرمانێکی کارگێڕی، بەڵکو بۆ چاوێکی مرۆڤانەی ڕاستگۆیانە.

ئەگەر بەڕێوەبەران، پش بەڕێوەبردنی مێز و کورسییەکان، بەڕێوەبردنی دڵەکان فێر ببن، ئەوا ڕێکخراوەکان تەنها شوێنی کار نا، بەڵکو دەبنە پەناگەی ئارامی و شوێنێکی کارای بە کارمەندانی بەهێز.

بەڕێوەبردن، هەندێک جار زەردەخەنەیەکە، هەندێک جار ئارامگرتنێکە لە کاتی خۆیدا و هەندێک جاریش پرسیاریک لە ڕەگەزی «حاڵت چۆنە؟»یە کە لە قووڵایی دڵەوە. با لە ئەمڕۆوە لەو بەڕێوەبەرانە بین کە پێش هەموو ڕێنماییەک مرۆڤن، پێش هەموو کۆبوونەوەیەک هاوسۆزن و پێش هەموو بڕیارێک، گوێگرێکی ڕاستەقینەن. 

ڕێکخراوە بەردەوام و سەرکەوتووەکان بە دڵ بنیات دەنرێن نەک تەنها بە فەرمان.