شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ دووبارە سەردانی بەغدا دەکات، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی سەبارەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧.سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییی هەرێم ڕایگەیاندووە، شاندەکە لە کۆبوونەوەکانی سبەی و دووسبەدا بەشداری دەکات و داواکارییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک پێشتر بۆ بەغدا نێردراوە. گفتگوکانیش لەسەر داواکاری و پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەبێت.