حەوت وڵاتی سەرەکیی ئۆپێک پڵەس، سعودیە، ڕووسیا، عێراق، کوێت، جەزائیر، کازاخستان و عومان، لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین بڕیاریان دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئۆکتۆبەر وەک مانگی ئەیلوول جێگیر بمێنێتەوە.ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە شەڕی ئێران و کێشەکانی گەرووی هورمز هێشتا کاریگەرییان لەسەر هەناردە و بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە. ئەم حەوت وڵاتە لە مانگی ئابدا بڕیاریان دابوو لە ئەیلوولدا بەرهەمهێنان بە ١٨٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکەن و بەوەش قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی ١.٦٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێککەوتبوون، تەواو بکرێت.