حەوت وڵاتی سەرەکیی ئۆپێک پڵەس، سعودیە، ڕووسیا، عێراق، کوێت، جەزائیر، کازاخستان و عومان، لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین بڕیاریان دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئۆکتۆبەر وەک مانگی ئەیلوول جێگیر بمێنێتەوە.ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە شەڕی ئێران و کێشەکانی گەرووی هورمز هێشتا کاریگەرییان لەسەر هەناردە و بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە. ئەم حەوت وڵاتە لە مانگی ئابدا بڕیاریان دابوو لە ئەیلوولدا بەرهەمهێنان بە ١٨٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکەن و بەوەش قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی ١.٦٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێککەوتبوون، تەواو بکرێت.
ئۆپێک پڵەس رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت نەگۆڕ دەهێڵێتەوە
جام کوردی - هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، بڕیاریدا سیاسەت بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی تشرینی یەکەم وەک خۆی بهێڵێتەوە، ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە گرووپەکە پێویستە پێش دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی بەرهەمهێنان، لەسەر پشکە نوێیەکان بگەنە سازان.
September 07, 2026