عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە جیا پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی هاوپەیمانیی «ئەبشیر یا عێراق» و هاوپەیمانیی «خەدەمات» کرد و لەگەڵیان گفتوگۆی لەسەر چەند بابەتی سیاسی و خزمەتگوزاری کرد.لە کۆبوونەوەکاندا زەیدی جەختی لە بەردەوامبوونی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە و داوای لە پەرلەمانتاران کرد ڕۆڵی چاودێریی خۆیان بە باشی بگێڕن. هەروەها ڕوونی کردەوە حکومەت بودجەی پێویستی بۆ پرۆژە ستراتیژییەکان کە ڕێژەی جێبەجێکردنیان لە ٨٠٪ تێپەڕیوە، تەرخان کردووە و شایستە داراییەکانی جووتیارانیش زیاد دەکرێن.لە کۆبوونەوەی دووەمدا، سەرۆکوەزیران جەختی لە چاکسازیی ئابووری و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا کردەوە و گوتی حکومەت کار لەسەر ڕێکخستنەوەی هێزی کاری بیانی دەکات، بۆ دابینکردنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنجان و بەکارهێنانی هێزی کاری ناوخۆیی.
عەلی زەیدی: هیچ جۆرە چاوپۆشی و سازشێک لەگەڵ گەندەڵکاران ناکرێت
جام کوردی - سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازیی دارایی و ئیداری دەکاتەوە و دەڵێت، لە شەڕی دژ بە گەندەڵیدا هیچ جۆرە چاوپۆشی و سازشێک بۆ کەس نییە.
September 08, 2026