جام کوردی ـ سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند لە گەروی هورمز دەستمان بەسەر ژێر دەریاییەکی ئەمریکادا گرت.

هێزی دەریایی سوپــای پــاسداران ئاشکرای کرد: "یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریاییە بێسەرنشینەکانی ئەمریکامان لە گەرووی هورمز خستە بۆسەوە".
ڕاشیگەیاند: "ژێردەریاییەکە خاوەنی نوێترین تەکنەلۆژیایە و ساڵی (2025) ڕادەستی سوپای ئەمریکا کراوە".
زیاتر وتی: "ژێردەریاییەکەمان وەک دەستکەوت بردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وێنەکانی بڵاودەکەینەوە"