جام کوردی ـ سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی ئەو کارە شەڕانگێزانە و هەراسانکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە، هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو کەشتیی تێکشکێنەری ئەمریکی لە جۆرەکانی (DDG-119) و (DDG-53)ی هەڵگری مووشەکی کرووز و سیستەمی بەرگریی ئەیجیسیان ئامانج گرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هێرشە لە وەڵامی هەنگاوە دەستدرێژیکارانەکانی ئەمریکا بووە بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکانی ئێران، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەدا زیانێکی بەرچاو بەر ئەو دوو کەشتییە جەنگییە کەوتووە". هەروەها هۆشداریی دەداتە ئەمریکا لە هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێکی هەڵە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر کردەوەیەکن لەلایەن ئەمریکاوە.