جام کوردی ـ ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریایی ئەمریکی دەیسەلمێنێت کە هیچ تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو ناتوانێت بچێتە ناو چینەکانی چاودێری لە گەرووی هورمز.
شیاوی باسە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند لە گەروی هورمز دەستمان بەسەر ژێر دەریاییەکی ئەمریکادا گرت.
هێزی دەریایی سوپــای پــاسداران ئاشکرای کرد: "یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریاییە بێسەرنشینەکانی ئەمریکامان لە گەرووی هورمز خستە بۆسەوە".
ڕاشیگەیاند: "ژێردەریاییەکە خاوەنی نوێترین تەکنەلۆژیایە و ساڵی (2025) ڕادەستی سوپای ئەمریکا کراوە".
زیاتر وتی: "ژێردەریاییەکەمان وەک دەستکەوت بردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وێنەکانی بڵاودەکەینەوە"