کاتێک کە ڕەجەب تەییب ئەردۆگان جێ پێی خۆی قایم دەکات لەناو حوکومەتدا لە ٢٠١٤ بەدواوە، نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی ٢،١٦ لیرەی تورکی بوو، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی ٤٨ لیرەی تورکیە.
هەندێک دەڵێن لیرەی تورکی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بە ڕێژەی لەسەدا ٩٥٪ لەدەستداوە لەو کاتەوەی ئەردۆگان بۆتە سەرۆکی تورکیە. بەس لە ساڵی ٢٠٢١دا بە تەنها، بەهای لیرە بە نرخی لەسەدا ٤٤٪ دابەزیوە. ڕێژەی هەڵئاوسان لەسەدا ٨٣٪ بووە پێش مانگی ١١ی ٢٠٢٤. لە ئێستادا لەسەدا ٤٧،٠٩٪.
با بەراوردێکی تریش بکەین تا باشتر وێنە و ژمارە و داتاکان ڕوون بن بۆ هەمووان، لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ١٠٠$ دۆلاری ئەمەریکی ٩٨ لیرەی تورکی بووە، واتا بە نزیکەیی یەک دۆلار یەک لیرە بووە، بەڵام لە ئيستادا و پاش ٢٢ ساڵ دەسەڵاتدارێتی ڕەجەب تەییب ئەردۆگان نرخی یەک دۆلار یەکسانە بە ٤٧ لیرە! واتا ٢ دۆلار دەکاتە نزیکەی ١٠٠$ دۆلاری ئەمەریکی، بەم پێوەرە بێت لیرەی تورکی لەسەدا ٩٨ی بەهای خۆی لەدەستداوە بەرامبەر بە دۆلار!